"ئاگادار بن ناسنامەی تایبەتیان هەیە"
کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی تیمەکانی پشکنینی بە کاسبکاران دەناسێنێت
964+
فەرهاد حەسەن
بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئاگادارییەکی بۆ کاسبکاران و خاوەنکاران بڵاوکردووەتەوە و تیمەکنی پشکنینی خۆی پێیان دەناسێنێت کە سەردانیان دەکەن دەڵێت نموونەی ئەو ناسنامەیەیان لایە کە لێرە بڵاوکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بە مەبەستی پاراستنی مافەکانیان و رێگریکردن لە هەر جۆرە ساختەکارییەک، تەنیا ئەو کەسانە وەک پشکنەری (کار و دەستەبەرى) دەناسرێن کە هەڵگری ئەم ناسنامە فەرمییەن، کە رێکەوتی بەسەرچوونی ناسنامەکانیان تاوەکو 31.12.2026 ـه.
دەشڵیت “جگە لە هەڵگری ئەم ناسنامانە ئێمە بەرپرس نین لە هەر کەسێک کە بە ناوی پشکنەرەوە سەردانتان دەکات و ئەم ناسنامەیەی پێ نییە”.
پشکنەرى کار و پشکنەرى دەستەبەرى، ئامانجى چاودێریکردنى بارودۆخى کارە بەپێی یاسا و رێنماییەکان، ئەمەش لە بەرژەوەندی خاوەنکارەکانە بۆ پاراستنیان لەو مەترسییە یاساییانەى لە داهاتوو دێنە کایەوە.