لەسەر نەخشە دیاری کردوون

سوپای سوریا پلانی داناوە پەلاماری چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بدات

توانا نەقی

سوپای عەرەبی سوریا ئاگانامەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە هاوپێچە لەگەڵ ئەم ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەو دەڵێت بوونەتە ناوچەی داخراو و داوا لە خەڵک دەکات لێی نزیک نەبنەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا لە رێگەی کەناڵ و پلاتفۆرمە هەواڵییەکانییەوە هۆشدارییەکی گرنگی بڵاوکردەوە و لەگەڵ نەخشەی ئەو ناوچانەی کە دەیانەوێت هێرشی بکەنەسەر.

ناوچەکان کە لەسەر نەخشە بە رەنگی سوور ئاماژەی بۆکراوە و پلانی ئەوەیان هەیە پەلاماری بدەن پێکهاتووە لە دێر حافر، بابیری قواس و مەسکەنە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە داوا لە دانیشتووانی مەدەنی ئەو ناوچانە دەکەن لە پێگە سەربازییەکان دووربکەونەوە و نەچەنە ئەو شوێنانەی کە هێزەکانی هەسەدەی تێدایە.