سزاشی بۆ داناون

وەزارەتی پەروەردە؛ وتنەوەی وانەی تایبەتى لە بەشێکى مامۆستایانى قەدەغە کرد

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگەی بەشی پڕۆگرامەکانی پەروەردەی گشتی سلێمانییەوە، وتنەوەی وانەی تایبەتی بۆ بەشێک لەمامۆستایان قەدەغەکردووە و لە رێگەی نووسراوێکیشەوە  گشتاندنی بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان سنوورەکەی کردووە.

بەپێی نووسراوەکە کە دوێنی 12.1.2026 دەرچووە، داواکراوە ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی بکرێتەوە، کە بەپێی مادەی 74 بەهیچ شێوەیەک وانەوتنەوەی تایبەت لەلایەن مامۆستایانی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان لە دەرەوەی دامەزراوەکە بەرامبەر بە بڕەپارەیەک یاخود هەر بەرامبەرێکی دیکە بە قوتابییان و خوێندکارانی هەمان ناوەندی خوێندن کە خۆی تێیدا مامۆستایە، رێگەپێدراو نییە.

هەر مامۆستایەک سەرپێچی بکات، یەکەمجار ئاگادار دەکرێتەوە بەڵام لەکاتی دووبارەکردنەوەی بەپێی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەکارهێنانی ناوی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی حکومی بۆ کاری بازرگانی لەلایان مامۆستایان و دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی یاخود کەسانی دیکەوە قەدەغەیە.

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لەبارەی تەواوکردنی پەرتوو...

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لەبارەی تەواوکردنی پەرتووکەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بۆ نمرەی وەرزی یەكەمی خوێن...

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی بۆ نمرەی وەرزی یەكەمی خوێندكاران دەركرد

له‌ سبه‌ینێوه‌ وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتێکی 16 رۆژە به...

له‌ سبه‌ینێوه‌ وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتێکی 16 رۆژە به‌ناوى (گەڕاندنەوە بۆ خوێندن) رادەگەیەنێت