تیمەکان سەرقاڵى راماڵینن

بەفر؛ رێگاى مەرزى کێلێى داپۆشیوە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە لە دوو هەفتەى رابردوو زیاتر لە سێ جار، رێگاى مەرزى کێلێ لە بەفر پاککراوەتەوە، بەڵام بەهۆى بەفربارینى شەوى رابردوو، جارێکى تر رێگەکە گیراوەتەوە و هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیارى وەستاندووە.

محەمەد ناسر، ئەندازیارى بەڕێوەبەرایەتى چاککردن و پاراستنى راپەڕین بە 964ـى وت،”لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى پاککردنەوەى رێگاکەن”.

وەک باسى دەکات، زیاتر لە 40 سانتیمەتر بەفرى نوێ لە رێگاى مەرزى کێلێ باریوە و ئامێرەکانیان لە کاردان بۆ لابردنى.

ئاشکراشى کرد، بەهۆى گیرانى رێگاکە، هاتوچۆى بازگانى و گەشتیارى لە مەرزى کێلێ وەستاوە.

پاش هەفتەیەک مەرزی کێلێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

پاش هەفتەیەک مەرزی کێلێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە