ژێر پردى فرەنسۆ هەریرى
شۆفێران ئاگاداربن؛ لە شەقامى 60 مەترى ئاو کۆبووەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بەهۆى ئەو بارانەى لەدوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە لە هەولێر دەستى پێکردووە، ئاوێکى زۆر لە ژێر پردى نزیک یارگاى فرەنسۆ هەریرى کۆبووەتەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش پەکیان کەوتووە.
ئەو شوێنەى ئاوەکەى تێدا کۆبووەتەوە بە دیاریکراوى دەکەوێتە سەر شەقامى 60 مەترى و لە ژێر پردى نزیک یاریگاى فرەنسۆ هەریر کە دەکاتە شەقامى کەرکوک.
بەهۆى کۆبوونەوەى ئاوەکە، جگە لە دروستبوونى ئاستەنگى هاتوچۆ، ژەند ئۆتۆمبێلێکیش پەکیان کەوتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح