لە رێگەی هەڵەبجە - سلێمانی

ئاگاداربن ئەم نیوەڕۆیە كامێرای تۆماری سەرپێچی و تیژڕۆیی دەكەوێتەكار

+964

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە کاتژمێر 12ی ئەمڕۆوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاکانی عەربەت – سەیدسادق – هەڵەبجە، و رێگای پێنجوێن دەکەونە کار، سەرپێچی تۆمار دەکەن.

عەتا بەهرام بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ی وت: “بە ئامانجی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پابەندبوونی زیاتری شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ لەمڕۆوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ناحیەی عەربەتەوە بە ئاراستەی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن دەکەونە کار، سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکەن، خێرایی رۆیشتن لەناو ئاوەدانیدا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت بە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە دەرەوەی ئاوەدانی بە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دانراوە”.

روونیشیکردەوە: “جگە لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ئۆتۆمبێلی ژمارەی خوارووی عێراقیش هەر سەرپێچییەک بکەن، لە کامێراکاندا تۆمار دەکرێن، لە ئەگەری دەستبەسەرکردنیشیاندا هەموو ئەو سەرپێچیانەی کە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەیە، لێیان وەردەگیرێت، بەو پێیەی ئەو ئۆتۆمبێلانە هۆکارێکی سەرەکین بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ، لە ساڵی رابردووشدا بەشی هەرەزۆری رووداوەکان بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە بووە”.

ساڵی رابردوو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 146 رووداوی هاتوچۆی  جۆراوجۆر  روویانداوە، بە هۆیانەوە 19 کەس گیانیان لەدەستداوە، 200 کەسیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كامێراى تیژڕه‌وى هه‌ولێری پایته‌ختى ته‌نیوه‌

كامێراى تیژڕه‌وى هه‌ولێری پایته‌ختى ته‌نیوه‌