ستافی کارگێڕیی دەستبەکار دەبن
لە عێراق سەرەتای مانگی ئەیلوولی بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پەروەردە کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد و داواش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات، پابەندبن بە کاتی دیاریکراو.
بە واژۆی عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق، فەرمانی پەسەندکردنی وادەی دەستبەکاربوونی ستافە فێرکارییەکان و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026 – 2027 راگەیەندرا و بەپێی ئەو خشتەیەی داندراوە رۆژی سێشەممە، 1.9.2026 یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی مامۆستایان و ستافی کارگێڕیی خوێندنگاکان دەبێت.
هاوکات رۆژی یەکشەممە، 20.9.2026 دەبێتە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بۆ تەواوی قوتابیان و خوێندکاران لە سەرتاسەری عێراقدا.
وەزارەتی پەروەردە داوای لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان کردووە، کە پابەندبن بە کاتە دیاریکراوەکان و تەواوی ئامادەکارییەکان بکەن، لە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندن بکرێت.