قوتابیانی کۆمەڵگەی کوردجینیەس
پاشماوەی ژەمەکانیان بۆ ئاژەڵە بێلانەکانی دەباشان برد
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کۆمەڵگای پەروەردەیی کوردجینیەس لە سلێمانی زوو لە چالاکییە جۆراوجۆارەکانی ژینگەیی و مرۆیی دەردەکەون، ئەمجارەیان روویان لە دەباشان کردووە و قوتابییەکانیان پاشماوەی ئەو ژەمە خواردنانەی خۆیان بۆ ئاهەڵە بێلانەکان هێناوە.
راژان جەمال، مامۆستان کۆمەڵگەکە بە 964ـى وت، قوتابییەکانیان وا راهێناوە کە ئاژەڵدۆست بن و بۆ ئەمەش ئەمڕۆ ئەو دەستپپێشخەرییەیان کردووە.
وتیشی “هەریەک لە قوتابییەکان پاشماوەی ئەو ژەمە خواردنانەی خۆیان کۆکردووەتەوە و بۆ ئاژەڵەکانیان هێناوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن