"لە مانگێکدا 30 جورجم گرتووە"

جورج دوکاندارانی بازاڕی سورچیانی هەراسان کردووە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

جرج یان بە شێوەزارە هەولێرییەکە، جورج، دوکاندارانی بازاڕی سورچیانی لە داوێنی قەڵای هەراسان کردووە و وەک خۆیان دەڵێن، ژیانیان نەماوە بەدەستیانەوە.

محێدین محەمەد، دوکاندارە و بە 964ـی وت، “چەند تەڵە دابنێین ئەوەندە جورج دەگرین و تەنیا لە هەفتەیەکدا چوار بۆ پێنج دانەم گرتووە، زیانی زۆریان پێگەیاندووین و بەڕادی ئاو و ئەشیای ناو دوکانەکەمیان خواردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاریان نەماوە، یان دەیانبەنە دەرەوەی شار فڕێیان دەدەن یان دەیانکوژن.

بەقسەی دوکاندارانی ئەو بازاڕە، مام لوقمان لە هەمووان زیاتر جرج دەگرێت و خیبرەیەکەی باشی لەو بوارەدا پەیدا کردووە، وەک خۆیشی دەڵێت، لە مانگێکدا نزیکەی 30 جورجی گرتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری