پێنج هاوڵاتی رۆژهەڵات لە ئەشكەوتێكی برادۆست گیریان خواردووە

+964

ژووری هەواڵ

ماوەی چەند رۆژێکە، پێنج هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە سنوورییەکانی برادۆست لە قەزای سیدەکان، گیریان خواردووە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەچووە بەلایانەوە.

سەرمایەكی بەتینە و بەفرێكی زۆر باریوە، ئیتر باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان برسیانە و دەستیان بە خواردن ناگات، بەڵام ئەوەی باشە خەڵكی كوردستان هەمیشە بەرەحمن و ئەوانیان لەبیر نەكردووە، ئەوەتا چەند گەنجێکی خۆبەخش و ژینگەپارێزی قەزای هەریر لە خەمی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، چەند فەردەیەک نان و گەنمیان کۆکردەوە و گەیاندیانە چیای سەراورد لە سنووری خەلیفان.

ساڵی نوێ هات و سەرماكەشی تینی زۆرە و بەفریشی لەگەڵە، بەڵام هێشتا لە سەنتەری شارەكان نەوتی سپی دابەشنەكراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە كارتی زیرەك بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتیان دروست بكرێت، ئەم كارەش لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دەبێت.

لە یەكەم رووداوی نەخوازراوی ساڵی 2026 لە هەولێر، خانەوادەیەك، كە بە نەتەوە عەرەبن، لە ماڵەكەی خۆیاندا دەرگایان لەسەر داخرا و گیریان خوارد، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەهانایانەوە چوون و رزگاریان كردن.