بەبێ هاندەر
هەولێر بردییەوە؛ لە پلەى یەکەم مایەوە
+964
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
هەرچەندە بەهۆى سزاکانەوە یانەى هەولێر بەبێ ئامادەبوونى هاندەران میواندارى نەفتى میسانى کرد، بەڵام بە گۆڵێکى بێ وەڵام یارییەکەى لێ بردەوە و خۆى لە پێشەنگى ریزبەندى قایمتر کرد.
بەو بردنەوەیەى ئەمڕۆى، یانەى هەولێر بە کۆکردنەوەى 23 خاڵ لە پێشەنگى خولى ئەستێرەکانى عێراق مایەوە.
بڕیاریشە لە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو، لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى، یانەى هەولێر میواندارى قوەى جەوییە بکات و هاندەرانیش دەتوانن بگەڕێنەوە یاریگا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح