قایمقامییەت رێکارەکانی بڵاوکردەوە
لێخۆشبوونەکەی خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرا
964+
فەرهاد حەسەن
قایمقامییەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە کە ئەو لێخۆشبوونەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی چەمچەماڵ دابوو بڕیارەکە دەرکرا.
ئامژەی بەوەکردووە، لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی قەزای چەمچەماڵ، ئاماژه بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لەسەرجەم خوێندکارانی پارالێڵی سنوری چەمچەماڵ لە قۆناغی پەیمانگا و زانکۆکان (بلۆم و بەکالۆریۆس و ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرا).
قایمقامییەت دەڵێت، پێویستە خوێندکار پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک (موختار) بهێنێت بۆ دیوانی قائیمقامیەتم، بۆ ئەوەی نوسراو بۆ پەیمانگا و زانکۆکەی بکرێت بەمەبەستی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنەکەی.
رۆژی 13.12.2025 وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 كە خوێندكارانی پارالێل و ئێواران دەگرێتەوە.
بڕیاری لێخۆشبوونەکەی وەزارەت، لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتیەی بەسەریاندا هات.
بەپێی بڕیارەکە، پێویستە خوێندکاران بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.
بههۆی لافاوهكهی رۆژی 9.12.2025 ی قهزای چهمچهماڵ زیانی زۆری مادیی بهر هاوڵاتیان كهوت، بهجۆرێك دوو هاوڵاتی گیانیان لهدهستدا و ژمارهیهكی دیكهش برینداربوون، جگه لهوهش بهپێی خهمڵاندنه سهرهتاییهكانیش زیانه ماددیهكان به 14 ملیار دینار دیاریكراون.