"هێزە ئەمنییەکان بازگەیان داناوە"

خەریكە پردی پەیوەندیی نێوان كەركوک و بەغدا دەڕووخێت

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هێزە ئەمنییەکانی خورماتوو بۆ پاراستنی ئەو پردەی کە ماوە لە نێوان هەرێم و بەغدا بازگەیان داناوە، ناهێڵن لۆد و قەرەباڵغی لەسەر پردەکە دروست بێت.

هێزە ئەمنییەکانی خورماتوو لە هەردوو دیوی ئەو پردەی کە ماوەتەوە، بازگەیان داناوە و هەر جارەو رێگە دەدەن ئۆتۆمبێلی دیوێک بەسەر پردەکەدا تێپەڕن، بەو واتایەی جارێک سایدی هاتن و جارێکیش سایدی رۆشتن لەسەر پردەکەدا هاتوچۆ دەکەن، ئەمە جگە لەوەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکانیان بە هەمو شێوەیەک قەدەغە کردووە بەسەر ئەو پردەدا هاتوچۆ بکەن.

ئەم کارەش بۆ ئەوەیە فشار و قەرەباڵغی لەسەر پردەکە دروست نەبێت و ژیانی شۆفێران و هاوڵاتیان نەکەوێتە مەترسییەوە.

لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو بووە هۆکاری داڕووخانی دیوێکی جووت پردەکەی باشووری خورماتوو، کە هاتوچۆی رێگای نێوان کەرکوک – بەغدای لەسەرە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پردی زەرگە لەخۆرئاوای خورماتوو داڕوخا

پردی زەرگە لەخۆرئاوای خورماتوو داڕوخا