خەڵكێکی زۆر ماونەتەوە

نەخۆشیان پێیە و لە رێگای حاجی ئۆمەران گیریانخواردووە

964+

ئاکام غەفوور – چۆمان

تا ئێستا رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران نەکراوەتەوە و خەڵکێکی زۆر لەو رێگایەدا ماونەتەوە و گیریانخواردووە.

سەید ئەحمەد زراری شۆفێری ئەو خەتەیە  و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “منداڵێکی نەخۆشم پێیە و بنەماڵەکەی دەیانهەوێ بیبەن بۆ ئێران، بەڵام بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە گیرمانخواردووە و نازانین چی بکەیەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵە هەر تاوناتاوێک شەکرەی دادەبەزێ و باری تەندروستی باش نییە و حاڵی زۆر خراپە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەرێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران دروستبووە و ئۆتۆمبێڵێکی زۆر لەو رێگایەدا ماونەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران م...

ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران ماونەتەوە