فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتمانی حازرکەن

لە گەرمیان ئەو وێستگانە دەستنیشان کران کە نەوتی سپیان تێدا دابەش دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

نەوت و کانزاکانی ئیدارەی گەرمیان، ئەو وێستگانەی دەستنیشان کرد کە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان دابەشدەکەن، ئەو هاوڵاتیانەش نەوتەکە وەردەگرن پێویستە فۆرمی خۆراک و کارتی نشتیمانیان پێبێت.

بەپێی راگەیەندراوێک، لە ئەمڕۆ شەممە دابەشکردنی نەوتی سپی لە وێستگەکان دەستیپێکردووە و رۆژانەش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەردەوام دەبن لە پشکنین و دابەشکردنی نەوتەکە.

بۆ هەر هاوڵاتیەک بڕی 200 لیترە و بڕی 104 دینار وەردەگیرێت.

ئەو وێستگانەی بۆ دابەشکردنی نەوت دەستنیشان کراون بریتین لە؛ لە قەزای کەلار وێستگەکانی کەیوان، شێروانە، دریم ئۆیڵ، لە قەزای رزگاری وێستگەی ئاسۆ، لە قەزای کفریش وێستگەی میر.

هەموو ئەو هاوڵاتیانەی فۆرمی خۆراکیان سنووری ئیدارەی گەرمیانە دەتوانن نەوتی سپی وەرگرن و  لەکاتی روودانی هەر کەموکورتیەک یان کێشەیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی گەرمیان هۆبەی بەرهەمەنەوتیەکان بکەن، یاخود پەیوەندی بەم  ژمارەوە بکەن: 07701533993

نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەو...

نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەوە

نەوت و کانزاکانی سلێمانی: نەوتە هەرزانەکەی بەغدا بۆ نا...

نەوت و کانزاکانی سلێمانی: نەوتە هەرزانەکەی بەغدا بۆ ناو شار نییە