"هەرچی لەلای خوداوە بێ بەزیادبێ"

فریانەکەوت قەرزی سەیارەکەی بداتەوە؛ سووتا و بوو بەخەڵووز

964+

ئاکام غەفوور – خەلیفان

هاوڵاتییەکی دانیشتووی خەلیفان بە هەزار و یەک دەردە سەری و قەرزوقۆڵە ئۆتۆمبێلێکی بچووکی کڕیبوو و باری هاوڵاتیانی پێ دەگواستەوە، ئەمڕۆ ئاگریگرت و بوو بە خەڵووز.

رامیار محەمەد خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “نزیکەی ساڵێک دەبێ ئۆتۆمبێلەکەم کڕیوە و هەندێک لە پارەکەی بەقەرز و هەندێکیشی خێرخواز بۆیان داوم، هێشتا هەموو قەرزەکانم نەداوەتەوە، ئەمڕۆ ئاگریگرت و سووتا”.

رامیار گەنجێکی بەقەناعەتە و دەڵێ، “سەیارەکەم سەرچاوەی بژێوی خێزانەکەم بوو، بەڵام دیارە قەدەری خودا وابووە و هەرچی لەلای ئەوەوە بێ بەزیادبێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوو منداڵی هەیە و یەکێک لە منداڵەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سەیارەی پێشمەرگەیەک سووتا

سەیارەی پێشمەرگەیەک سووتا

رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكى له‌سه‌ر رێگ...

رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكى له‌سه‌ر رێگاى خه‌بات به‌ ته‌واوى سووتاند