مەسیحییەكانی سلێمانی ئەمشەو دەیكەن بە جەژن

“لە رووی ئاینییەوە كریسمس جەژنی سوونەتكردنی مەسیحە”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

قەشەی كەنیسەی ماریوسفی كلدانی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو لە رووی ئاینییەوە جەژنی سوونەتكردنی مەسیحە، دەشڵێت هەموو جەژنێك برا موسڵمانەكان سەردانیان دەكەن.

قەشە ئەیمەن عەزیز بە 964ی راگەیاند، ئەمشەو لە كەنیسە مەسیحییەكانی سلێمانی ئاهەنگ دەگێڕن و نوێژ و دوعا دەكەن. دەشڵێت: با هەمووان دوعا بكەین بۆ ئاشتی بۆ هەموو جیهان؟

قەشە ئەیمەن دەڵێت: برا موسڵمانەكان هەموو جەژنێك سەردانمان دەكەن و پیرۆزباییمان لێدەكەن.

“قەداسی جەژن تا رۆژی 6.1 بەردەوام دەبێت و جەژنی جۆراوجۆری تێدایە، لە رووی ئاینییەوە كریسمس جەژنی سوونەتكردنی مەسیحە”، قەشە ئەیمەن وادەڵێت.

هەروەها ئاماژە بەوەدەكات، مەسیح خۆی جوو بوو، لە تەمەنی 30 ساڵی دەچێتە لای یوحەننا و لەوێ دەست بە پەیامی خۆی دەكات لە پێناو ئاشتی و رزگاركردنی مرۆڤ لە گوناح و تاوان.

هەروەها دەڵێت، “مەسیحی و موسڵمان بران و پێویستە یەكترمان خۆش بوێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گۆڕستانێکی مەسیحییەکانی شەقڵاوە شێوێندراوە و ناوی سەر...

گۆڕستانێکی مەسیحییەکانی شەقڵاوە شێوێندراوە و ناوی سەر کێل و خاچەکانیان شکاندوون