ئەگەر دەچنە ئاهەنگەکان خۆتان باش داپۆشن

شەوی سەری ساڵ بەفر و بارانە

964+

شۆڕش قادری

شەوی سەری ساڵی میلادی بەفر و بارانە و ئەگەر بەنیازن بچنە ئاهەنگەکان خۆتان باش داپۆشن.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “بۆ رۆژانی 26 و 27ـی ئەم مانگە ئەگەری شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز هەیە کە زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی کەرکوک و خورماتوو و گەرمیان دەبێت، بەڵام بۆ 31 مانگ و لە درەنگانی شەودا شەپۆلێکی باران و بەفر روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر بەفر دەبارێت”.

“دواتر و لە قۆناغێکی دیکەدا لە سەرەتای ساڵدا واتە دوای 1.1.2026 شەپۆلێکی تری باران و بەفربارینمان دەبێت”، محەمەد کەمال وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پێشبینییەکان لەو دوو شەپۆلەدا بەڕێژەی باش باران دەبارێت و زۆربەی ناوچەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەو...

بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بەفر و باران خۆشی و فەرەحییان بۆ كوردستان هێنا

بەفر و باران خۆشی و فەرەحییان بۆ كوردستان هێنا