دۆناڵد تره‌مپ:

“هێرشی سنووردار له‌ ناو ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ین”

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سە رۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە ئەمریکا ئێستا سەرقاڵی دانوستانە لەگەڵ ئێران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتۆن چاودێری رەوتی پێشهاتەکان و دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا دەکات.

ترەمپ لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ناوخۆی ئێران هێرشی سنووردار ئەنجام دەدات و دووپاتی کردەوە کە ئەوان بە ئامانجەکانیان دەگەن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وایه‌ ئەو سزایانەی بەسەر تاراندا سەپێنراون، بە توندترین سزا لە مێژووی سەربازیدا وەسف دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاتوچۆی گەرووی هورمزەوە بەندە بە رەزامەندی ئەمریکا.

تره‌مپ ده‌ڵێت، ئێران تامەزرۆیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سروشتی دانوستانەکان یان هێڵی کاتی بۆ ئه‌گه‌ری لێکتێگەیشتنێک بخاتەڕوو.