لە ماوەی 12 رۆژدا

کشتوکاڵی هەولێر ناوی جوتیاران بۆ پلانی بە بازاڕکردنی گەنم تۆمار دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

لە هەولێر، ئاگاداری جوتیاران کراوەتەوە، لە ماوەی 12 رۆژدا سەردانی بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکان بکەن بۆ تۆمارکاردنی ناوەکانیان بۆ پلانی بەبازار کردنی گەنم.

ئاگادارییەکە، لەلایەن سەید هێمن سەیدموڕاد، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بڵاوکراوەتەوە و کە لە سنوری پارێزگای هەولێر لە سەرەتای ساڵی نوێوە مه 4.1.2026 تاوەکو 15.2.2026 پێویستە تەواوی جوتیاران سەردانی بەش و بەڕێوبەرایەتییە کشتوکاڵیەکانی سنووری خۆیان بکەن، بە ئامانجی تۆمارکردنی ناوی خۆیان لە پۆستەی بەبازارکردنی گەنم لە سایلۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جوتیارانەی زەویەکانی خۆیان داچاندووە بە دانەوێڵە پێویستە بەدەم ئەم ئاگادارییەوە بێن، تاوەکو بێبەش نەبن لەم پرۆسەیە .

لە دووشەممەوە گەنمی جوتیارانی سنووری گوێرو دیبەگە وەر...

لە دووشەممەوە گەنمی جوتیارانی سنووری گوێرو دیبەگە وەردەگیرێ

حکومەتی هەرێم بڕی 3.43 ترلیۆن دیناری بۆ کشتوکاڵ خەرج کرد...

حکومەتی هەرێم بڕی 3.43 ترلیۆن دیناری بۆ کشتوکاڵ خەرج کردووە

دوای جەژن گەنمی جوتیاران لە هەولێر وەردەگیرێت

دوای جەژن گەنمی جوتیاران لە هەولێر وەردەگیرێت