دەوترێ لە باخێک دایناوە

30 ملیۆن دیناری دیکەی جومەیلی کەشف کرا

ئەحمەد مستەفا

زۆرێک لە میدیای عێراق چاویان لەسەر دۆسیەکەی بریکاری وەزارەتی نەوت لانەبردووە و دیمەنێکیان بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویانە، لەناو باخێك لە شاری هەولێر دەستگیراوە بەسەر بڕی 30 ملیار دیناری بریكاری وەزارەتی عێراق.

دەڵێن، ئەو شوێنە موڵكی عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراقە، كە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركراوە، لە باخەكەدا دەستگیراوە بەسەر بڕی 30ی ملیار دینار، كە تەواوەی پارەكە لەناو كارتۆندا هەڵگیراوەو شاردراوەتەوە.

چەند هەفتەیەكە دۆسیەیەك لە عێراق بە شێوەیەكی زۆر گەرموگوڕ باسی لێوە دەكرێت، ئەویش دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراقە كە یەكێكە لە گەورەترین دۆسیەكانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە عێراق.

لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدا، دەركەوتووە كە عەدنان جومەیلی زیاتر لە 40 موڵكی هەیە لە بەغدا و سەڵاحەدین و چەندان پارێزگای دیكەی عێراق، هەروەها كاتێكیش هێزێكی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵەكەی لە بەغدا، بڕی 10 ملیۆن دۆلار و سێ ملیار دیناری عێراقی بە كاش لەگەڵ چەند كیلۆیەك زێڕ و چەكێكی زۆر دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمە جگە لەوەی باسی ئەوە دەكرێت كاتێك هێزە ئەمنییەكان چوونەتە مەزرەعەیەك كە ژنەكەی عەدنان جومەیلی لێ بووە، ئەو ژنە بەپەلە لە نێو تەندووری ئاگردا بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری سووتاندووە، تەنانەت وێنەیەكیش بۆ ئەمە بڵاوكراوەتەوە بەڵام تا ئێستا وێنەكە پشتڕاست نەكراوەتەوە.