جۆ گران بووە
جوتیارانی دووگردكان باسی پەڵە دەكەن
964+
عەبدولعەزیز خالند
سێ جوتیاری گوندی دووگردكان لە سنووری قەزای قوشتەپەی هەولێر، دەڵێن بارانێكی باش باریوە، بەڵام بۆ گەنم تاخیرە و بۆ جۆ باشە بچێندرێت.
پەیامنێری 964 چووەتە گوندی دووگردكانی دزەییان و لەگەڵ چەند جوتیارێك قسەی كردووە و مەجلیسیان لێ گەرم کردووە.
ئەوان دەڵێن بارانی بەڕەحمەت باریوە و پشتیوان بەخوا ئەمساڵ گەنم و جۆ بەرهەمی باشی دەبێت.
هەروەها باسی ئەوە دەكەن ئێستا جۆ گران بووە و چاندنیشی زۆر باشە و نرخیشی بەرزبووەتەوە و تۆنی یەك ملیۆن دیناری دەكات.
ئەوان سوپاسی خوای گەورە دەكەن و چاوەڕێن بارانی بەهارییش ببارێت و ئیتر زەوی و كشتوكاڵی هەموو كوردستان تێر ئاو بن و دروێنەی باشیان هەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا