فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی راكێشانی موچەكانیان لە ئامێرەكانی هەژماری من
سبەینێ دابەش دەکرێت
تەنیا سوودمەندانی هەژماری من دەتوانن موچەی مانگی 10 وەربگرن
توانا نەقی
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە سبەی یەکشەممە 8.11.2026 دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند کە تەنیا سوودمەندانی “هەژماری من” دەتوانن موچەکانییان وەربگرن.
پرۆژەی هەژماری من لە راگەیندراوێکدا دەلێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 150 هەزار موچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە و نزیکەی 25 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان تۆماربکەن لەم ژمارەیە ملیۆنێک و 30 هەزار موچەخۆر بۆ ئەم مانگە بە دیجیتاڵی موچەکانییان وەردەگرن و 28 هەزار کارتیش لە بانکە حکومییەکان ئامادەن بۆ ئەوەی سوودمەندان وەریبگرنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەنیا ئەو موچەخۆرانەی کە خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە دەتوانن موچەکانییان وەربگرن، ئەو سوودمەندانەی کە کارتەکانیان ئامادەیە و نەڕۆیشتوون بۆ ئەوەی وەریبگرنەوە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بانکەکان بکەن تاوەکو بتوانن ئەوانیش لە ڕێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە مووچەکانییان وەربگرن.
پرۆژەکە روونیکردووتەوە، لەم نێوەندەدا15 هەزار موچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە بەڵام کارتەکانییان نەگەڕاوەتەوە، بۆ ئەم مانگە دەتوانن وەکو پێشتر موچەکانیان بە کاش وەربگرن.