لە چۆمان

 هەورەبروسکە پاسەوانێکی سنووری بریندار کرد

ئاکام غەفوور – سۆران

پاسەوانێکی سنوور بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە لە بارەگایەکی پاسەوانی سنووری لە گۆشینەی چیای حەسەن بەگ لە چۆمان بریندار بووە و بۆ چارەسەری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان لە لێدوانێکدا بە 964ی وت، هەورەبروسکە لە بارەگایەکی پاسەوانی سنووری داوە و یەکێک لە پاسەوانەکان بریندار بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان.

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، تەمەنی بریندارەکە 23 ساڵە و خەڵکی ئیداری سەربەخۆی سۆرانە.

بە قسەی ئەو، دۆخی تەندروستی بریندارەکە ئێستا جێگیرە و هیچ مەترسییەکی لەسەر ژیانی نییە، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە باشبوونی تەواوەتی ژیانی، پێویستە لە ژێر چاودێریی پزیشکی بمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا