"زیاتر لە 24 بارهەڵگرن"

هاوکارییەکانی خورماتوو گەیەندرانە قەزای چەمچەماڵ

964+

سیروان خورشید – چەمچەماڵ

هاوکارییەکانی خورماتوو گەیەندرانە قەزای چەمچەماڵ و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەسەر خەڵکی زیانلێکەوتووی ئەو قەزایەدا دابەش بکرێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 14.12.2025 زیاتر لە 24 بارهەڵگر بە کەلوپەل و پێداویستی زەروورەوە گەیشتنە چەمچەماڵ کە ماوەی سێ رۆژە و لە هەڵمەتێکدا لەلایەن ژمارەیەک رۆژنامەنووسەوە کە پەیامنێری 964ـیشیان لەگەڵە، کۆکراونەتەوە.

لە خورماتوو جگە لە بەتانی و راخەر و خواردن، نزیکەی 60 ملیۆن دینار و زیاتر لە 10 هەزار لیتر نەوتیش بۆ خەڵکی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە.

هەفتەی رابردوو بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستان دروستبوو و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان خانووش زیانیان بەرکەوت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

20 بارهەڵگر لە خورماتووەوە هاوکاری دەگەیننە چەمچەماڵ

20 بارهەڵگر لە خورماتووەوە هاوکاری دەگەیننە چەمچەماڵ