"نەوتەکە نەختێ دووکەڵ دەکا"

نانەواخانەیەکی گەرمیان غازی دەستناکەوێت و بە نەوت ئیش دەکات

میلاد جەلال-گەرمیان

خاوەنکارەکان لە گەرمیان گرفتی گەورەی دەستنەکەوتنی غازیان ھەیە، خاوەنی نانەواخانەیەکیش بە ناچاری نەوت بەکاردەھێنێت.

فوئاد ئەحمەد، خاوەنی نانەواخانەیەکە لە کەلار بە 964ى وت، “غازمان دەستناکەوێت، ئەگەر غاز نەبێت ناچارین دوکانەکەمان دابخەین، بۆ ئەوەی تووشی داخستن نەبین خۆمان سیستمێکی نەوتمان داناوە”.

“نەوتەکەش گرانە، بەڵام ھیچ نەبێت دەستکەوتنی ئاسانە و وەک غاز قەیران نییە، ھەرچەند لەوانەیە خێریش نەکەین، بەڵام ھەر لەوە باشترە نانەواکەمان دابخەین”، فوئاد ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، نرخی ھەموو شتێک گران بووە، ئێمەش نانمان بچوک کردووەتەوە، پێشتر گونکی ھەر نانێک کێشەکەی نزیکی 155 گرام بوو، بەڵام ئێستا کردوویانە بە 140 گرام.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا