یەکێکیان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنە

ئەنجومەنی پارێزگار سێ بەرپرسی دیکەی بۆ کەرکوک هەڵبژارد

964+

کاروانی ساڵحی – کەرکوک

بەپێی ئەو  گۆڕانکاریانەی ئەمشەو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ پۆستە ئیدارییەکانی شارەکەی ئەنجامی داوە، سێ بەرپرسی دیکەی بۆ سێ پۆستی جیاواز  هەڵبژارد، کە یەکێکیان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 نەشئەت شاهوێز بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئاڤێستا شێخ محەمەد، بە قایمقامی ناوەندی کەرکوک و عەدنان حوسێنیش بە قایمقامی داقوق هەڵبژێردران.

پێشتریش ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبوونەوەی ئەمشەویدا محەمەد سەمعانی وەکو پارێزگاری نوێ لە شوێنی رێبوار تەها هەڵبژارد، ئەویش دوای ئەوەی کە رێبوار تەها بە فەرمی  وەکو پارێزگار دەستی لە کارکێشایەوە و وەکو جێگری یەکەمی پارێزگاریش، دەست بەکار دەبێتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

محەمەد سەمعان وەکو پارێزگاری نوێ کەرکوک هەڵبژێردرا

محەمەد سەمعان وەکو پارێزگاری نوێ کەرکوک هەڵبژێردرا