سەرنجى گەشتیارانى راکێشاوە

دارێک لە گوندى هەنارانى خواروو ئاوى لێ هەڵدەقوڵێت

دیلان محەمەد- سلێمانى

لە گوندى هەنارانى خوارووى سنوورى بە کرەجۆ، ئاو لە دارێکى وشکەڵاتوو هەڵدەقوڵێت و وەک کانى ئاوى لێ دەچۆڕێت.

کانییە دارینەکە سروشتى نییە و دەستکردى دانیشتوویەکى گوندەکەیە، کە بۆ جوانى و رازاندنەوەى کانى گوندەکەیان ئەوکارەى کردووە.

ئەو هاوڵاتییە بە سود بینین لە داربەڕوویەکى سووتاوى وشکەڵاتوو، کانییە دارینەکەى دروستکردووە و لە رێى دوو سۆندەى شاراوە کە لەناو دارەکە چەسپاندوویەتى، ئاوى کانییەکە لە دارەکە دێتە دەرەوە.

ئەگەر کەسێک زۆر لێى ورد نەبێتەوە هەستناکات دەستکردە، هەربۆیە بووە بە جیگاى سەرنجى گەشتیاران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح