بارهەڵگرێک مەقەستی کردووە
لە لۆفەکانی سپیلک ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
کەمێک پێش ئێستا لە لۆفەکانی سپیلک ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە ئەویش بەهۆی ئەوەی بەرهەڵگرێک مەقەستی دروستکردووە و یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی باری کردبوو کەوتووەتە خوارەوە.
لە لۆفەکانی سپیلک بارهەڵگرەکە خۆی کێشاوە بە راگرەکانی تەنیشتی رێگا کە ئۆتۆمبێلی بارکردووە، بەهۆیەوە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی سەر بارهەڵگرەکە لە لۆفەکان کەوتۆتە خوارەوە، شۆفێرەکەشی بریندارە.
مفەوەز دلێر عەلی، رێپێدراوی هێڵکاری لە هاتوچۆی هەریر، بە 964ـی وت، بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەستداوە، ئەو ئۆتۆمبێلەشی کە لە لۆفەکان کەوتوەتە خوارەوە زیانێکی زۆری پێگەیشتوە.
وتیشی، “بەهۆی روداوەکە ئاستەنگی زۆری هاتوچۆ دروست بووە بەڵام رێگەمان نەداوە هاتوچۆ بە تەواوی پەکی بکەوێت”.
رێنمای شۆفێرانیش دەکات کە بە وریایی شۆفێری بکەن چونکە جگە لە روداوەکە تەمومژێکی زۆر هەیە و مەودای بینن کەمبوەتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن