تا ئاوەکەی روون دەبێتەوە
بەهۆی شێلووبوون دابەشکردنی ئاو لە شەقڵاوە و پیرمام وەستاوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەهۆی بارانی دوو رۆژی رابردوو، پڕۆژەی ئاوی قەندیل شێلووبوو، بەمەش دابەشکردنی ئاو لە هەدوو قەزای شەقڵاوە و پیرمام وەستاوە.
قایمقامییەتی پیرمام ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزاکەی و قەزای شەقڵاوە و دەوربەریانی کردووەتەوە، کە بە هۆی لێلبوونی ئاو گەیشتنی بە Turbidity2500 تایبەت بە زێی گەورە، پرۆژەی ئاوی قەندیل لە کاروەستێندرا.
داوا لە هاوڵاتیان دەکات تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە پێویستە دەست بە ئاو بگرن .
قایمقامییەت ئەو ژمارە موبایلەشی بڵاوکردووەتەوە بۆ هار حاڵەتێک کە هاوڵاتیان بیانەوێت پەیوەندیان پێوەبکەن؛
07517393001