سلێمانى زۆرترینى وەرگرتووە

زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

وریا فەتاح

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆ 7.12.2025، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستانی 2025-2026 بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن خێزان نەوتیان وەرگرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بڕی گشتیی نەوتی دابەشکراو لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان گەیشتووەتە 107,383,800 لیتر، کە دەکاتە نزیکەی 537,000 بەرمیل.

وردەکاریی دابەشکردنەکە بەمشێوەیەیە:

لە ڕووی ڕێژەی دابەشکردنەوە، پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی هەڵەبجە لە پێشەوەن و زاخۆ و دهۆک کەمترین رێژەیان تێدا دابەشکراوە:

1. سلێمانی: رێژەی 87%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 221,140 خێزان).

2. هەڵەبجە: رێژەی 85.5%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 26,195 خێزان).

3. سۆران: رێژەی 76%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 67,060 خێزان).

4. هەولێر: ێژەی 34%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 141,400 خێزان).

5. دهۆک: رێژەی 27%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 60,931 خێزان).

6. زاخۆ: رێژەی 16%ی دابەشکراوە (بەشە نەوتی 10,239 خێزان).

کۆی گشتی سودمەندان و ئەوانەی ماون:

ژمارەی ئەو خێزانانەی تا ئێستا نەوتیان وەرگرتووە: 536,919 خێزان.
ژمارەی ئەو خێزانانەی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە و ماون: 552,804 خێزان.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕی نەوتی هاتوو بۆ وەزارەت بریتی بووە لە 114,900,057 لیتر و بڕی پێویست بۆ دابەشکردنی تەواوەتی بریتییە لە 217,944,600 لیتر. هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر (یەک بەرمیل) نەوتی پێ دەدرێت.