حاجیانی کوردستان لە وەرزی حەجی 2025 - وێنە؛ ئەرشیفی 964
"دوای ئەو وادەیە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون"
ماوەی مامەڵەی حاجیانی کوردستان بۆ چوار رۆژی دیکە درێژکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیانی بۆ رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو درێژکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و حاجیان، بە فەرمانی د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ رۆژی دووشەممە 8.12.2025 درێژکراوەتەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ ئەو حاجیانەی کە ناویان لە پڕۆسەکە دەرچووە یان رێنمایی (تنازول) کردن دەیانگرێتەوە، دوای ئەو بەروارە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوە کە نەھاتوون.
ئەمەش بۆ دووەم جارە کە وەزارەتی ئەوقاف ماوەی مامەڵەی حاجیانی ساڵی داهاتوو درێژ دەکاتەوە.
بۆ حەجی ساڵی داهاتوو، پێنج هەزار و 851 کەس ناویان گەڕاوەتەوە و تێچووی حەجەکەش حەوت ملیۆن و 100 هەزار دینارە، سەرەتا بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 27.11.2025 دوا وادەی راییکردنی مامەڵەی حاجیان بێت، بەڵام هەر بە بڕیاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ماوەکەی بۆ ئەمڕۆ درێژکرایەوە و ئەمڕۆش بۆ چوار رۆژی دیکە درێژکرایەوە.