لە جەلەولا کرێكارێک کەوتە ژێر شۆفڵ و گیانی لەدەستدا
لە جەلەولا
کرێكارێک کەوتە ژێر شۆفڵ و گیانی لەدەستدا
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە یەکێک لە کارگەکانی چەو و لم لە ناحیەی جەلەولا کرێکارێک لەکاتی کارکردن کەوتە ژێر شۆفڵێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە کاتێک کرێکارەکە لەنێو کارگەکەدا سەرقاڵی ئیشکردن بووە، شۆفڵێک گەڕاوەتە دواوە و بەسەر کرێکارەکەدا رۆیشتووە، کرێکارە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
حسێن جەلال ئێشکگر لە نەخۆشخانەی جەلەولا بە 964ـی وت، “کرێکارەکە تەمەنی 26 ساڵە و خێزاندارە، دانیشتووی ناحیەی جەلەولا و برینی سەخت بەجەستەیەوە هەبوو، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری