بە برینداری
ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکان بەهۆی گرژیەکانی گوندی لاجانەوە گیانی لەدەستدا
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
دوای بریندار بوونی چەندین کەس لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجانی ناحیەی گوێر بەرەبەیانی ئەمڕ بریندارێکیان کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بووە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و بەوەشەوە گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو رووداوەوە بووبە دووکەس.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی ئەو بریندارەیان هێناوەتە پزیشکی داد و توێکارییان بۆ کردووە و رادەستی کەسوکاریان کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسەکە تەمەنی 21 ساڵ بووە و خەڵکی سۆرانە و پێشەی پێشمەرگە بووە، لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بووە.
بەهۆی گرژییەکانی دانیشتوانی گوندی لاجان لەگەڵ کۆمپانییەک 11 کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا ئەم بەرەبەیانەش یەکێکی دیکە ل بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی