لە بەرژەوەندى خوێندکارانە
بڕیارێکى گرنگ؛ وەرگرتنى پارەى خوێندنى (پارالێڵ- ئێواران) کرا بە پێنج قیست
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە بەرژەوەندى خوێندکاران بریاریدا شێوەى وەرگرتنى پارەى خوێندنى (پارالێڵ- ئێواران)، بە پێنج قیست بێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوى کردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت.
بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە دەگریتەوە کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
بڕیارەکە دواى ئەوەهات کە دوای داشکاندنی رێژەی (45%) کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێدەکرێت.