"ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بوو"

چێنەر عەلی جۆڵا نووسەر و رۆژنامەنووس کۆچی دوایی کرد

شۆڕش قادری

چێنەر عەلی جۆڵا نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس و پارێزەر و یاساناس، چێنەر عەلی جۆڵای راگەیاند.

وەک سەندیکاکە ئاماژەی پێکردووە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، چێنەر عەلی ئەندامێکی کارای ناو سەندیکاکە بووە و رۆڵی بەرچاو و کاریگەریی ھەبووە لە دارشتنی یاسا و رێساکانی رۆژنامەگەریی لە ھەرێمی کوردستان و لە زۆر بابەتی یاساییشدا، راوێژ و یەکلاکردنەوەکانی ئەو یاساناسە، یاریدەدەریان بووە.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی بەناوی هەموو رۆژنامەنووسانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەی چێنەر عەلی جۆڵا دەکات.