لە شوێنی سەرکەوت ئەحمەد دەستبەکاربوو

ئاری لەتیف حەمە بوو بە وتەبێژی نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

رائیدی مافناس ئاری لەتیف حەمە بوو بە وتەبێژی نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.12.2025 رائیدی مافناس ئاری لەتیف حەمە وەک بەڕێوەبەری راگەیاندن و وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکار بووە و چووە شوێنی رائید سەرکەوت ئەحمەد.

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 1.12.2025 بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، لە مەراسیمێکى تایبەتدا، خانەنشینبوونى رائید سەرکەوت ئەحمەدی راگەیاند و هەر ئەو رۆژەش، دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی ماڵئاوایی لە عەقید سەلام عەبدولخاڵق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد و لە شوێنی ئەو عەقید کارزان شێرکۆ دەستبەکاربوو.