قایمقامی دەربەندیخان:

باوكی رێواز فایەق لە سەرەی موچە گیانی لەدەست نەداوە

964+

میلاد جەلال

قایمقامی قەزای دەربەندیخان سلێمان محەمەد بە 964ى وت، ” فایەق حوسێن باوکی رێواز خان سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ لەبەردەم بانکی دەربەندیخان گیانی لەدەست دا”.

“لە سەرەی وەرگرتنی موچە گیانی لەدەستنەداوە، رۆژی یەکشەممە موچەکەی وەرگرتووە، کاك فایەق خاوەن پێداویستی تایبەتە، بۆ پرسیارێک رۆیشتووە بۆ بانک، لە کاتی ھاتنە دەرەوەی پێش ئەوەی بڕواتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووەتە سەر زەوی و دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، کاک فایەق تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵ بوو، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دەربەندیخانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دانیشتنی پەرلەمان بە دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەما...

دانیشتنی پەرلەمان بە دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەستپێدەکات