"لە %70 بازاڕمان زیادی كردووە"

بازاڕی لایت شەحن بەرناكەوێت و جوملەكەی لەبازاڕدا نەماوە

+964

ئەحمەد محەمەد -سلێمانی

بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتیمانییەوە، لەبازاڕی حەوزە وشكەكەی سلێمانی خواستێكی زۆر لەسەر لایتی شەحن دروست بووە و بەشێك لەدوكانەكان لایتیان نەماوە.

شادیار قاسم، یەكێك لە دوكاندارانی بازاڕی حەوزە وشكەكەی سلێمانییە و قسەی بۆ 964 كردووە و وتی، خواستێكی زۆر لەسەر كڕینی لایتی شەحن دروست بووە و بەجۆرێك ئەگەر رۆژانی ئاسایی دوو دانەمان فرۆشتبێت، ئەمڕۆ تا 15- 20 دانەمان لێ فرۆشتووە و لە %70 بازاڕمان زیادی كردووە.

وتیشی، وەكو تاك فرۆشی نرخەكان وەكو خۆیەتی، بەڵام لەبازاڕی كۆ فرۆشییەكاندا نرخی لایتەكان گران كراوە و ئەگەر لایتێكمان بە نرخی كۆ بە دوو هەزار كڕیبێت، ئەمڕۆ دوو هەزار و پێنج سەد دینار لەسەرخۆمان كەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كڕیارمان هەبووە پێنج لایتی بردووەتەوە و وتویەتی نەوەكو لەبازاڕدا نەمێنێت، لەماوەی سێ مانگی رابردوو دا وەكو ئەمڕۆمان نەفرۆشتووە، بەجۆرێك رێژەی فرۆشمان بەرزبووەتەوە چەند كارتۆنمان هەبووە لەدوكان دامان ناوە و نەفرۆشراوە بەڵام ئەمڕۆ هەموویمان ساغكردووەتەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

بێ کارەبایی بازاڕی لایتی شەحنی گەرمکردووە

بێ کارەبایی بازاڕی لایتی شەحنی گەرمکردووە