دوای نیوەڕۆ پەنجەمۆر وەردەگیرێت

سیستمی نوێی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر كێشەی ناوەتەوە

+964
دەشتی عارف  ـ هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر سیستمێکی نوێی بۆ بەناوکردن یان گۆڕینی ناوی ئۆتۆمبێل لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەرکردووە، ئەمەش کاری هاوڵاتیانی قورس کردووە بەتایبەت ئەوانەی خەڵکی دەرەوەی هەولێرن.

شاڵاو ئیدریس، هاوڵاتییە و بۆ مامەڵەکردن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێری کردووە و بۆ 964 دوا، “بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ ئاگادارییەک ئەم بڕیارە جێبەجێ کراوە، هاوڵاتییەکی زۆر ئەمڕۆ هاتبوون، بەڵام بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە، بەشێکی زۆریشیان لە دەرەوەی هەولێرەوە هاتبوون”.

وتیشی، “ئەم سیستمە نوێیە هیچ کارئاسانی ناکات بۆ هاوڵاتیان، بگرە کارەکان قورستر دەکات، پیاوێک لە بەغدا و بەسڕە بێت، ئامادەنییه سێ رۆژ لێرە بێت و 200 بۆ 300 دۆلار خەرج بکات تا ئۆتۆمبێلێک بەناو بکات”.

964 ویستی زانیاری زیاتر وەرگرێت لەسەر سیستمە نوێیەکە و چۆنیەتی کارکردنی، بەڵام لایەنی بەرپرس بە بیانووی جیاواز ئامادەنەبوون لێدوان بدەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە...

هاتوچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات: گۆڕینی تابلۆ ناچاری نییە و سزا لەسەر نییە