پاڵپشتییەکان زیاتر دەبن
سلێمانى دەنگ بە زاخۆ دەدات
+964
وریا فەتاح
ژمارەیەک لە هاندەرانى و ستافى دەستەى کارگێڕى یانەى زاخۆ، بۆ کۆکردنەوەى دەنگ و پاڵپشتى لە دانیشتوانى سلێمانى، گەیشتنە شارى سلێمانى، وەرزشوانان و خەڵکى شارەکەش بڕیاریاندا پاڵپشت بن بۆ بردنەوەى باشترین هاندەرى ساڵ لەلایەن هاندەرانى یانەى زاخۆوە.
توانا حوسێن، سەرۆکى دەستەى هاندەرانى یانەى نەورۆز بە 964ـى وت،”پەیوەندییەکى باشمان لەگەڵ زاخۆ هەیە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتین تا هاندەرانى زاخۆ خەڵاتى باشترین هاندەرى ساڵ ببەنەوە”.
لاى خۆیەوە، دڵژار عەدنان، ئەندامى کارگێرى یانەى زاخۆ، سوپاسى خەڵکى سلێمانى و هاندەرانى نەورۆزى کرد بۆ ئەو پاڵپشتییەى لێیان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح