"هەندێکجار پێویستە مرۆڤ بوەستێت"

مەولان حەمەئەمین: بڕیارمداوە چیتر بەشداری لە درامای ئەدیابین دا نەکەم

964+
ئەحمەد شەمزین

هەرچەندە دیارنییە وەرزی چوارەمی درامای ئەدیابین بەڕێوەیە یان نا، بەڵام مەولان حەمەدەمین بڕیاری خۆی داوە و چیتر بەشداری ناکات.

ماوەیە هونەرمەند مەولان حەمەدەمین ونە و لە هیچ کارێکی هونەری دەرناکەوێت، لەمبارەیەوە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 وتی، هەندێکجار لە ژیاندا مرۆڤ پێویستی بەوەیە رابوەستێت، پێویستە پێداچوونەوە بە کارەکانی رابردوودا بکات و لەسەر کارەکانی داهاتووشی بە وردی بیر بکاتەوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە چۆن بتوانیت کارێکی باشتر و بەپێزتر پێشکەش بکەیت کە خۆت و بینەرانیش لێی رازی بن.

سەبارەت بەوەی ئایا لە داهاتوودا چ جۆرە کارێکی دەبێت، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا لە قۆناغی وەستان و پێداچوونەوەدایە، بڕیاریشیداوە لێرە بەدوا ئەگەر وەرزی چوارەمی ئەدیابین هەبێت بەشداری نەکات و قەرارێکی تایبەتی خۆیەتی.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح