ترەمپ و ئەردۆغان ئاشکرایان کرد

ئەمریکا و تورکیا لەسەر کڕینی فڕۆکەی F35  رێککەوتن

شۆڕش قادری

لە میانی سەردانەکەی بۆ تورکیا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دەیانەوێ ژمارەیەک فڕۆکەی F35  بە تورکیا بفرۆشن.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی وت، ” ئێمە بڕیار لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F35 بە تورکیا دەدەین و پەیوەندیمان لەگەڵ ئەنقەرە نایاب و ناوازەیە”.

ترەمپ لەوێش خۆی نەگرت کە باسی شەڕی ئێران نەکات و وتی، “تورکیا لە سایەی منەوە بەشداری شەڕی ئێرانی نەکرد و نایەوێت ببینێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئێمە توانا سەربازییەکانی ئەو وڵاتەمان لەناوبردووە و ئیدی چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت.”

رەجەب تەیب ئەردۆغانیش قسەی کرد و وتی، “هیچ دوودڵ نیم سەبارەت بە بەدەستهێنانی فڕۆکەی جەنگی F35  و وەعدی کڕینی پێنج فڕۆکەمان لەو جۆرە پێگەیشتووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.7.2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداری لە لوتکەی ناتۆ گەیشتە ئەنقەرە، کە بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی هەر 32 وڵاتی ئەندامی ناتۆ بەڕێوەدەچێت.