قوڕ و خشت

خانووە بەردینەکانی برادۆست؛ نیو سەدە خۆڕاگری و هونەری تەلارسازی

964+

ئاکام غەفور – سۆران

مێژووی دروستکردنی خانووی بەردین دێرینترە لە خانووی قوڕ و خشت، هەر بەردێکیش لەم دیوارانەدا شایەتی دەدات لەسەر لێهاتوویی و هونەری تەلارسازیی باوباپیرانمان.

لە گوندی “بزنکرە”ی دەڤەری برادۆست، چەند خانوویەک ماون کە بە تاشەبەردی زەبەلاح و بە شێوازێکی ئەندازیاریی ناوازە دروستکراون؛ بەردەکان نزیکەی نیو مەتر پانن و هەندێکیشیان مەترێک درێژن، مێژووی دروستکردنیشیان بۆ نیو سەدە بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.

ئەم خانووانە تێکەڵەیەک لە جوانی و پتەوین؛ بەهۆی دیوارە بەرد و قوڕەکانیانەوە زستانان گەرم و هاوینانیش فێنکن، مام ئەحمەد رەسوڵ دەڵێت: “ژیان لەناو ئەم دیواری بەردانەدا زۆر لە تەلارسازیی کۆنکریت خۆشترە و مرۆڤ هەست بە ئارامییەکی تایبەت دەکات.”

بەوتەی مام ئەحمەد، جاران خەڵک تەنیا پشتیان بە بەرد دەبەست، بەڵام بەهۆی قورسیی گواستنەوە و زەحمەتیی داتاشینی بەردەکان، دواجار گوندنشینان ناچار بوون روو لە دروستکردنی خانووی خشت بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

له‌ سۆران هه‌ڵمه‌تى دابینكردنى خۆراك و دانه‌وێله‌ ب...

له‌ سۆران هه‌ڵمه‌تى دابینكردنى خۆراك و دانه‌وێله‌ بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌ستیپێكرد