هۆکارکەی چی بوو؟
ئاگری پاڵاوگەكەی رێگای هەولێر – گوێڕ كۆنتڕۆڵ كرا
964+
عەبدولعەزیز خالند
ئەو ئاگرەی لە تانكەرێكی سووتەمەنی لە بەردەم یەكێك لە پاڵاوگەكان لەسەر رێگەی هەولێر – گوێڕ هەڵگیرسابوو، دواجار كۆنتڕۆڵ كرا و تەنیا زیانی ماددی هەبوو.
پەیامنێری 964 لە شوێنی ئاگرەكەوە زانیارییەكان دەگەیەنێت و ئاماژەی بەوە دا تانكەرێك و چەند خەزانێك سووتاون، بەڵام بەرگریی شارستانی بە چەند تیمێك توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە شۆفێری بارهەڵگرەكە وەریگرتووە، ئاگرەكە بەهۆی مۆلیدەی سەر بارهەڵگرەكە هەڵگیرساوە و ئەوەی باشە هیچ زیانێكی گیانی نییە و زیانەكان تەنیا ماددین.
ئاگرەكە پێش كاتژمێر هەشتی ئەمشەو روویدا و 964 هەرزوو ڤیدیۆ و زانیاریی دەستكەوت، دوای زیاتر لە كاتژمێرێكیش ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا