جومانە غەلای:
ژمارەی کۆتایی تانەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گەیشتە 872
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمیسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەی کۆتایی ئه‌و تاناناهى ئاشكرا كرد كه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئه‌م دواییه دراوه و ده‌ڵێت گەیشتووه‌تە 872 تانە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى له گروپی واتساپی میدیاكاران بڵاویكرده‌وه كه ژمارەی کۆتایی تانەکان، كه سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش کراون، گەیشتووەتە 872 تانە.
کۆمیسیۆنی باڵا دوێنێ پێنجشەممە، کۆتایی هاتنی قۆناغی وەرگرتنی تانەکانی راگەیاندبوو و ئاشکراشی کرد کە زیاتر لە 800 تانە وەرگیراوە.