ئەو کراسەی کە یاسای شاهانەی شکاند و جیهانی بە لای خۆیدا راکێشا

لە مۆزەخانەیەکی پاریس پەیکەری دایانا بە کراسە رەشەکەیەوە نمایش کرا

964+

ژێوار خدر

پەیکەرێکی لە مۆم دروستکراوی شازادە دایانا، لە مۆزەخانەی گرێڤینی پاریس نمایشکرا، بەڵام سەرنجی هەمووان لەسەر کراسەکە بوو نەک خودی پەیکەرەکە.

ئەم کراسە رەش و کورتە 31 ساڵ لەمەوبەر ناونرا: کراسی تۆڵەسەندنەوە، کاتێک پادشای ئێستای بەریتانیا (شا چارلزی سێیەم) دانی بەوەدا نا کە ناپاکی لە دایانا کردووە، لەو کاتەدا دایانا وەک وەڵامێکی بوێرانە و شکاندنی نەریتی شاهانە، ئەم کراسە کورت و رەشەی لەبەر کرد، چونکە لە نەریتی شازادەکان ئەمە رێگەپێدراو نییە.

کراسەکە بووە بەناوبانگترین کراسی دایانا، ناونرا کراسی تۆڵەسەندنەوە.

ئەو شاژنەی دووەمین درێژترین تەمەنی سەرکردایەتی هەبوو

ئەو شاژنەی دووەمین درێژترین تەمەنی سەرکردایەتی هەبوو