بۆ هه‌موو وه‌رزه‌كان سوودیان ده‌بێت
چوار ئامێر کەشناسییه‌كه‌ی گه‌رمیان یارمه‌تیده‌رى جوتیاران ده‌بن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئه‌و چوار ئامێره کەشناسییهى له سنوروى ئیداره‌ى گه‌رمیان داندراون ده‌بنه یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ جوتیاران بۆئه‌وه‌ى به‌پێی رێنماییه‌كانى په‌ره به كشتوكاڵه‌كه‌یان بده‌ن.
دوێنێ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان چوار ئامێری نوێی كه‌شناسی ئۆتوماتیکی پێشکەوتووى لە وڵاتی نەمساوە ھێنا و له‌چه‌ند شوێنێكى ئیداره‌كه جێگیری كردن.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـى وت، ئەم ئامێرانە سودی زۆری ھەیە بۆ گەرمیان و جوتیاران، جگە لە رێژەی باران بارین، رادەی شێ، پەستانی ھەوا، خێرایی با و رادە و تیشکی خۆریش دەپێوێت.
وتیشی “جگە لە وەرزی زستان دەتوانین بۆ وەرزەکانی دیکەش بەتایبەت ھاوینیش سودی لێوەربگرین، چونکە پلەی گەرمی لە گەرمیان بەرز دەبێت ئەمەش بۆ زانینی پلەی گەرمی بەشێوەیەکی ورد بەکاردێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامێرەکان بەتەواوی ئۆتوماتیکن و زانیاریەکان راستەوخۆ دەنێرێت بۆ ئەو مۆبایلەی بەستراوە بە ئامێرەکان، یەکێک لە ئامێرەکان لە کەلارە و سیانەکەی دیکەش لە کفری و ناحیەی مەیدان و شێخ تەویلە.
ستار عەلی روونیكرده‌وه “بەپێی ئەو داتایانەی لەم ئامێرانە وەریاندەگرین، رێنمایی جوتیاران دەکەین کە چی بکەن و چۆن بەرھەمەکانیان بچێنن بۆئەوەی بەرھەمێکی باشتریان ھەبێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن