پۆلیسی هاتوچۆی عێراق: دەکرا کارەساتەکە رووینەدایە

ڤیدیۆی نوێی بارهەڵگرە میکسەرەکەی کەرکوک بڵاوکرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی عێراق دوای لێکۆڵێنەوە لە رووداوی بارهەڵگرەکەی کەرکوک، کە کارەساتی نایەوە، ڤیدیۆی نوێی رووداوەکەیان بڵاوکردەوە و روونکردنەوەیان لەسەر داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە چەندین دیمەنی بارهەڵگرەکەیان کۆکردووەتەوە و شیکردنەوەیان بۆ کردووە، هەروەها دەڵێن، بارهەڵگرەکە لە چەند شوێنێکی رێگاکەیدا دەیتوانی خۆی بخاتە سەر خۆڵ و چۆڵەوانی و ئەو کارەساتەی لێ نەکەوتایەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 26.4.2026 بارهەڵگرێکی میکسەر لە شەقامی دەروازەی کەرکوک خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا، شۆفێرەکەی و شەش کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا، زیاتر لە 25 کەسیش بریندار بوون، هەروەها زیانی بە زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش گەیاند و هەرایەکی گەورەی نایەوە.

11 برینداری رووداوەکانی کەرکوک لە نەخۆشخانە ماون

11 برینداری رووداوەکانی کەرکوک لە نەخۆشخانە ماون