"بە قورئان ئیش نییە"
کرێکارانی دهۆک بێ ئیشن و گلەییان هەیە
964+
سیداد حەبیب – دهۆک
ئەمڕۆ لە رۆژی کرێکارانی جیهان کرێکارانی کوردستانیش گلەیی و گازندەی خۆیان گەیاند، کرێکارانی دهۆک رەوشیان خراپە و بەدەست بێ ئیشییەوە دەناڵێنن.
ستار مزوری یەکێک لەو کرێکارانەی دهۆکە و بە 964ـی وت، 32 ساڵە کرێکاری دەکات و ئێستا ئیشیان نییە، تەنانەت پارەی کارەبای بە قەرز وەرگرتووە و بەزۆر توانیویەتی بیداتەوە.
یەکێکی دیکە لە کرێکارەکان دەڵێت، لە کاتژمێر 8:00 بەیانییەوە لەو مەیدانەیە تا ئێوارە ئیشیێک نییە بیکات و دەبێت حکومەت ئاوڕیان لێبداتەوە و ژیانیان زۆر سەختە.
پێداچوونەوە: تونا نەقی